نەتەوە یەکگرتووەکان: برسێتی لە سوریا گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، برسێتی لە سوریا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستیی لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا ئەویش بەهۆی بەردەوامی شەڕ لەو وڵاتەدا.

بەرنامەی خۆراکی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، “لەدوای 12 ساڵ لە شەڕ و ناهەموارییەکانی سوریا، لە ئێستادا 12 ملیحن هاوڵاتیی نازانن ژەمی داهاتوویان چۆن دەستبکەوێت، 2,9 ملیۆن کەس لەبەرمەترسی لەبرسا مردندان، %70 ی هاوڵاتییانی سوریا ناتوانن بژێوی خێزانەکانیان دابینبکەن، برسێتی بە شێوەیەکە گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “رێژەی بەدخۆراکی منداڵان و دایکیان بەشێوەیەک بەرزدەبێتەوە لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە’.

لای خۆیەوە دەیڤد بیزڵی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی خۆراکی جیهانی رایگەیاند، “ئەگەر نەتوانین مامەڵە لەگەڵ ئەم قەیرانە مرۆییەدا بکەین لە وڵاتەکەدا، دۆخەکە بە شێوەیەک خراپ دەبێت بە بیری کەسدا نەهاتووە”.

هاوکات هۆشداری لە دەستپێکردنەوەی شەپۆلێکی دیکەی کۆچکردن لە سوریاوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دا و وتی، “بەراستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەمەی دەوێت؟”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: 50 هەزار سەربازمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیركردووە

سێنتکۆم، ڕایگەیاند، 50 هەزار سەربازمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیركردووە. فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا ‘سێنتکۆم’، ڕایگەیاند، 50 هەزار سەربازمان…
زیاتر ببینە

مەسیحییەکانی سوریا بە دوودڵییەوە یادەکانی تایبەت بە سەری ساڵ ئەنجامدەدەن

بەهۆی گۆڕانکارییە نوێیەکانی سوریا و گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە، مەسیحییەکانی وڵاتەکە بەدوودڵییەوە یادەکانی تایبەت بە سەری ساڵ…
Total
0
Share