فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئەم دوو وێنەیەی بڵاوكردووەتەوە و نووسیوویەتی، “خوێندنەوەی ئەو هێمایانەی كە بەرزی ژێر پردەكانت بۆ دیاریدەكات ،دەتپارێزێت لە تووشبوون بە رووداوی هاوشێوە”.
دەشڵێت، “ئەو رووداوەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ژێر پردێكی 120مەتری، لە نزیك رێگای مەخموور كەوتەوە كە بەهۆیەوە زیانێكی زۆر بەر بارهەڵگر و باركراوەكەی كەوت و زیانی بە بنمیچی ژێرپردەكەش گەیاند”.