عێراق سنووری لەگەڵ سوریا بە داخراوی هێشتووەتەوە

دوای ئەوەی بە شێوەیەکی سنووردار دەروازەی نێودەوڵەتیی قائیم کرایەوە، جارێکی دیکە دەروازەکە بەرووی هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی داخرایەوە.

دەروازەی نێودەوڵەتیی قائیم، یەکەم دەروازەی سنووری نێوان عێراق و سوریایە، لەدوای کەوتنی رژێمەکەی ئەسەد بە شێوەیەکی سنووردار بەرووی هاتوچۆی بازرگانی و هاتوچۆی هاوڵاتییان کرابووەوە.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ماوەی دوو رۆژە دەروازەکە جارێکی دیکە داخراوەتەوە و رێگا بە هیچ هاوڵاتیی و ئۆتۆمبێلێک نادرێت تێپەڕێت.

ئاشکراشیانکرد، ئەو ئۆتۆمبێلانەی رێگایان پێدراوە تێپەڕبن بە بڕیاری دەسەڵاتێکی باڵای ئەمنی بووە.

لەدوای داخستنی دەروازەکە ژمارەیەکی زۆر لە هێزی مغاویری و پاسەوانی سنوور لەسەر سنووری نێوان هەردوو وڵات بڵاوەیانپێکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی: له‌باره‌ى ڕووداوه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مان له‌ دادگاى فیدراڵی سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین

چێوەی هەماهەنگیی شیعەکان دەڵێت، کۆبوونەوەکەی شەوی 9ی ئەم مانگەی ئه‌نجومه‌نى ‏نوێنه‌ران و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ پێشێلکارییە، بۆیە…
زیاتر ببینە

بایدن ڕەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی حەوت ملیار دۆلار لە پارە سڕکراوەکانی ئەفغانستان بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی وڵاتەکە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی واژووی لەسەر ئەو بڕیارە کرد کە وڵاتەکەی ڕێگە بدات بە بەخشینی بڕی…
Total
0
Share