لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێری یەكێتی: مەسرور بارزانی خۆی لە بەرپرسیارێتی دەدزێتەوە

د. مەجید حەمەئەمین لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای فەرمیی حزبەكەی رایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم خۆی لە بەرپرسیارێتی دەدزێتەوە و گلەیی هەبێت رووبەڕووی حكومەت دەكرێتەوە نەك حزب، لە هیچ شوێنێكی دونیا نەبووە كەمتەرخەمی بخرێتە ئەستۆی حزب و لایەنەكان وەك ئەوەی سەرۆكی حكومەت لە روونكردنەوەكەیدا ئاماژەی پێكرد.

وتیشی، ئەوەی روویداوە تەنها لە فەرهەنگی كابینەی نۆیەمدا بووە حكومەت خۆی ئەركەكان جێبەجێنەكات و بیخاتە ئەستۆی حزبەكان”.

راشیگەیاند، “هیچ كاتێك باس لە داهاتی خاڵە سنوورییەكانی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران ناكرێت و تا ئێستا روون نییە كە ئاخۆ داهاتی نەوت هەمووی دەخرێتە خزمەتی حكومەت و هاوڵاتییانەوە؟.. بێگومان نەخێر”.

وتیشی، “نەك یەكێتی سەرجەم حزبەكانی دیكەش لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك گلەییان هەیە و حكومەتی عێراقیش سەرنج و تێبینی خۆی لەسەر شێوازی ئیدارەدان و فرۆشتنی نەوتی هەرێم و داهاتەكەی هەبووە”.

بابەتی پێشتر

"كەمكردنەوەی دەردراوەكان تاكە رێگای رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئاووهەوایە"

بابەتی دواتر

لە هەولێر بارهەڵگرێك خۆی كێشا بە پردێكدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر 26 بەنزینخانە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستكاریكردنی كوالیتییەكەی سزادران

پارێزگای هەولێر بڵاویكردووەتەوە، 26 بەنزینخانە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستكاریكردنی كوالیتییەكەی سزادراون. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر تێیدا…
Total
0
Share