ترەمپ داوای دواخستنی جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی تیک تۆک دەکات

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا داوا لە دادگای باڵای وڵاتەکەی دەکات جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی تیک تۆک دوابخات.

بەبیانووی بوونی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی وڵاتەکە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ جۆ بایدن بڕیاری قەدەغەکردنی تیک تۆکی لە وڵاتەکەی دەرکرد و بڕیارە لە 19 ی مانگی داهاتوو بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، واتە رۆژێک پێش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ.

دۆناڵد ترەمپ لە داواکەیدا بۆ دادگا باسیلەوەکردووە، پێویستە رێز لە مافی ملیۆنان ئەمریکی بگیرێت کە ئەو تۆڕە بە کاردەهێنن و چارەسەر بۆ گرفتە ئەمنییەکانی بدۆزرێتەوە.

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا 170 ملیۆن کەس تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیک تۆک بەکاردەهێنن کە کۆمپانیایەکی چینی خاوەندارێتی دەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە وزەی سەوز كاردەكات.. تۆیۆتا بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكانی لە ئاییندەدا ئاشكرادەكات

كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی رایگەیاند، بزوێنەری نوێی ئۆتۆمبێل دروستدەكات كە بە وزەی سەوز كاردەكات، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی كۆمپانیاكەدا بەرەو…
Total
0
Share