كەشناسیی هەرێمی كوردستان: پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزێت

بەرێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، لە سبەینێوە پلەكانی گەرما دادەبەزێت و تاوەكو ڕۆژی پێنجشەممە شەپۆلی سەرما و سۆڵە بەردەوامدەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان كە ئەمشەو بڵاویكردووەتەوە بەهۆی هاتنی ئەو بارستە هەوا ساردەی كە ڕووی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردووە و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان بووەتە هۆی دابەزینی پلەكانی گەرما.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “پێشبینیدەكرێت سبەینێ بەیانی پلەكانی گەرما زیاتر دابەزێت و شەپۆلی سەرما و سۆڵە تاوەكو ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوامبێت”.

بەرێوەبەرایەتیی كەشناسيی ئاماژەی بەوەكردووە “لە ماوەی 12 كاتژمێری ڕابردوودا 1.3 ملیمەتر باران لە سلێمانی باریوە و دڵۆپ دڵۆپ لە چەمچەماڵ، 0.8 ملیمەتر لە بازیان، 0.2 ملیمەتر لە هەڵەبجە  و 0.2 ملیمەتر باران لە هەڵشۆ باریوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێكی لەبارەی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی دەركرد

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك بڕیاری لەبارەی تاقیكردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەركرد. لە نوسراوێكدا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كە ئاڕاستەی…
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح بۆ دوکاندارانی دارەسووتاوەکە: هیوادارین حکومەتی هەرێم قەرەبووی زیانەکانتان بکاتەوە

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لەبارەی ئاگرەکەی ئەمڕۆ بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی نوخشە ناسیحدا هاتووە، “بەڕێزان…
Total
0
Share