بە وێنە.. بەفربارین لە باکووری کوردستان ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکردووە

دوابەدوای ئەوەی شەپۆلێکی بەفربارین لە درەنگانی شەوی رابردووەوە ناوچەکانی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە، لە هەر یەکە لە مووش، هەکاری و بەدلیس ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکردووە.

ئاژنسە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن، شەپۆلی بەفربارینەکە بووەتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆکردن و رێگەی چەند گوندێکیشی بە تەواوەتی داخستووە.

تیمەکانی بەرگریی شارستانیی لە شارەکە سەرقاڵی کردنەوەی ئەو رێگایانەن کە بەهۆی بەفربارینەوە داخراون، بەمەبەستی ئەوەی هاوڵاتییان بتوانن کاروبارەکانیان رایی بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بەردەوام لە هەوڵدا دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئاسودەتر بۆ ئێزدییەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتی بەردەوام لە هەوڵدا دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئاسودەتر بۆ ئێزدییەکان. بافڵ جەلال تاڵەبانی…
Total
0
Share