شەنگال.. لەم مانگەدا سەگ پەلاماری 23 کەسی داوە

دیاردەی پەلاماری سەگی بێلانە سنووری قەزای شەنگالیشی گرتووەتەوە و تەنها لەم مانگەدا پەلاماری 23 کەسی داوە.

بەرەكات حەجو بەرێوەبەری بنكەی تەندروستیی خانەسوور بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “دیاردەی سەگی بێلانە بووەتە کێشەیەکی گەورە لە سنووری قەزای شەنگال و تەنها لە مانگی نیساندا پەلاماری 23 کەسیان داوە و کەسێکیش بەو هۆیەوە گیانیلەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “مەترسی لەسەر ژیانی ژمارەیەک لەو کەسانە دروستبووە کە سەگ پەلاماری داون و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەکانی موسڵ و تەلەعفەر چارەسەر وەردەگرن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
Total
0
Share