گومانلێکراوی هێرشەکەی پاریس دەستگیرکرا

نوسینگەی داواکاری گشتیی فەرەنسا رایگەیاند، لە هێرشێکدا لە شەقامی رۆدانگین لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کەسێک تەقەی بەناو هاوڵاتییان ئەو شەقامە و دوکان و کافتریاکاندا کرد و بەهۆیەوە سێ کەس کوژران و چواری دیکە برینداربوون، ئێستا گومانلێکراوی ئەو هێرشە دەستگیرکراوە.

بەپێی راگەیەندراوی داواکاری گشتیی فەرەنسا، ئێستا لێکۆڵینەوە لە پاڵنەرە رەگەزپەرستییەکانی پشت ئەو هێرشە دەکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی تیرۆر، کوشتنی بە ئەنقەست و توندوتیژیی زۆر دەکەن.

داواکاری گشتی دەڵێت، “پیاوێکی تەمەن 60 بۆ 70 ساڵ دەستگیرکراوە، ئەو گومانلێکراوە فەرەسیە و لە هەوڵەکانی کوشتنی پێشوودا دەستی هەبووە.

بابەتی پێشتر

لیژنەی یاسایی: بەردەوامیی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کێشەی گەورەی بەردەم بودجەیە

بابەتی دواتر

نیشانەیەکی نامۆ لە چاودا ئاماژەیە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەیەکی مەترسیدار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share