ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا تۆمەتباركردنی ترەمپ-ی ڕەتكردەوە

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا

تۆمەتباركردنی دۆناڵد ترەمپ بەو هێرشەی لە سەرەتای مانگی پێشوو كرایەسەر بینای كۆنگرێس دەنگی پێویستی نەهێنا و 43 ئەندامی ئەنجومەنی پیران لە بەرژەوەندی بێتاوانی سەرۆكی پێشوو دەنگیاندا.

لە دووەم دادگایی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لەماوەی 12 مانگدا، كۆمارییەكانی ئەنجومەنی پیران توانییان ترەمپ لە بەرپرسیارێتی ئەو هێرشە خوێناوییە بێبەری بكەن كە لایەنگرانی بۆ سەر بینای كۆنگرێس ئەنجامیاندا.

دەنگدانی ناو ئەنجومەنەكە بە زۆرینەی 57 بەرامبەر 43 دەنگ بوو، كە ئەمەش كەمترە لە زۆرینەی دوو لەسەر سێی پێویست بۆ ئیدانەكردنی ترەمپ بە هاندان بۆ ئەنجامدانی یاخیبوون، لەو دادگاییەدا كە پێنج ڕۆژی خایاند لە هەمان ئەو بینایەی لە 6ی كانونی دووەمی ڕابردوو لەلایەن هەندێك لە لایەنگرانیەوە ڕوبەڕووی پەلامار بووەوە، پاش ماوەیەكی كەم لە گوێگرتنیان لە وتارێكی سەرۆكی پێشوو.

پاش بێبەریكردنیشی ترەمپ لە بەیاننامەیەكدا بەڵێنی “بەردەوامیدان” بە بەرگری لە “گەورەیی ئەمریكا”ی دا.

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا

بایدن چی دەڵێت؟
جۆ بایدن، سەرۆكی نوێی ئەمریكا وتی، سەرەڕای ئیدانەنەكردنی ترەمپ لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە، ناوەرۆكی ئەو تۆمەتەی ئاراستەی سەرۆكی پێشوو كراوە نكۆڵی لێناكرێت.

بایدن لە بەیاننامەیەكدا كە ئێوارەی شەممە لەلایەن كۆشكی سپی-یەوە بڵاوكرایەوە وتی، 57 ئەندامی ئەنجومەنی پیران، كە لەنێویاندا حەوت ئەندامی كۆمارییەكان هەیە، دەنگیان بە ئیدانەكردنی ترەمپ داوە بە تۆمەتی “هاندان بۆ یاخیبوونی بكوژ بەسەر دیموكراسیەتماندا”.

دەشڵێت، تەنانەت ئەوانەش كە دژی ئیدانەكردنەكە بوون وەك میچ ماكۆنێل-ی سەرۆكی كەمینەی ئەنجومەنەكە پێیانوایە ترەمپ بەرپرسیارێتی كرداری و ئەخلاقی دەكەوێتە ئەستۆ لە هاندانی ئەو توندوتیژییەی لە بینای كۆنگرێس-دا ڕویدا.

نانسی بیلۆسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

ژمارەیەكی ترسنۆك لە كۆمارییەكان
نانسی بیلۆسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا وتی، “ئەوەی ئەمڕۆ بینیمان كۆمەڵێكی ترسنۆك بوون لە كۆمارییەكان”.

بیلۆسی ڕوو لەو كۆمارییانەی لە بەرژەوەندی بێتاوانكردنی ترەمپ دەنگیاندا وتی، “لەوێ دەوەستێت و ئەو لائیحەی تۆمەتە ئاراستەی سەرۆك دەكات و دواتر دەڵێت ناتوانم دەنگی بۆ بدەم، چونكە پاش ڕاستی ڕوداوەكان بووە”.

س: میدیاكان

بابەتی پێشتر

دهۆک.. منداڵێکی هەشت ساڵان دایکی کوشت و باوکیشی بریندار کرد

بابەتی دواتر

توركیا كۆتاییهاتنی هێرشەكانی بۆ سەر چیای گارە ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share