ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی ئیمانوێل ماکرۆن دەکات

گابرێل ئاتال، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا رایگەیاند، ئەمڕۆ نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی وڵاتەکەی دەکات.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا ئەوەی خستەڕوو، ”دەستلەکارکێشانەوەکەم پێشکەش بە سەرۆک کۆمار دەکەم و بە هەموو فەڕەنسییەکانیش دەڵێم رێز لە هەڵبژاردنەکەتان دەگرم”.

دەشڵێت، ”دەبێت کاربکەین بۆ بنیاتنانی سیستمێکی سیاسیی نوێ و بە شێوەیەکی نوێ درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین”.

لە هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی فەرەنسا هاوپەیمانیی چەپەکان لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتنیان بەسەر پارتی نیشتمانیی راستڕەو و هاوپەیمانییەکەی ئیمانوێل ماکرۆن بەدەستهێنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا: رێوشوێنەکانی سنووردارکردنی کۆچبەری هێشتا لەژێر پێداچوونەوەدان

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ئاماژە بەوە دەکات، هێشتا پێداچوونەوە بە ڕێوشوێنەکانی سنووردارکردنی کۆچبەری بەردەوامە. جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا،…
Total
0
Share