بایدن: سزاکانمان دژی ڕوسیا کاریگەریی لەسەر خودی ئەمریکاش دەبێت

لە وتارێکدا جۆ بایدن ڕایگەیاند، “دەبێت وردبین بین لە دۆخی هێرشی ڕوسیا بۆسەر ‏ئۆکرانیا، سزاکان کاریگەریی بۆ ئێمەش دەبێت، ناتوانین بڵێین زیانی بۆ ئێمە نابێت، ‏بەڕوونی کاریگەریی دەکاتەسەر نرخی وزە”.‏

دڵنیاییشی دا بە مۆسكۆ بەوەی “ئەمریکا و ناتۆ نابنە هەڕەشە بۆسەر ڕوسیا، ئێمە ‏نامانەوێت کێشە بۆ سەقامگیریی ڕوسیا دروستبکەین”.‏

بایدن بۆ گەلی ڕوسیا قسەی کرد و وتی، “ئێوە دوژمنی ئێمە نین، من پێموانیە ئێوەش ‏جەنگێکی خوێناویتان بوێت دژی ئۆکرانیا”.‏

ئەم وتارەی سەرۆکی ئەمریکا دوای ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا دێت، بە ‏کشاندنەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سنوورەکانی لەگەڵ ئۆکرانیا، “دوای ‏کۆتاییهاتنی ڕاهێنانەکانیان”.‏

لە ڤیدیۆیەکدا کە وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا بڵاویکردووەتەوە دەردەکەوێت، “هێزەکانی ‏ڕوسیا لەهەردوو ناوچەی باشوور و ڕۆژئاوا دەستیانکردووە بە کشانەوە”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای سەردانەكەی ماكرۆن ڕێككەوتنی لەگەڵ واژووكرا
وردەكاریی ئەو پرۆژانەی كۆمپانیای تۆتاڵ لە عێراق جێبەجێیان دەكات

عێراق گرێبەستێك بە بڕی 27 ملیار دۆلار لەگەڵ كۆمپانیایەكی فەرەنسیدا ئیمزاكرد بۆ پەرەپێدانی كەرتی وزە. ئەمڕۆ یەكشەممە حكومەتی…
زیاتر ببینە

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم كێشەی قیستی یەكەكانی نیشتەجێبوون یەكلایی دەكاتەوە

سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم لەبارەی قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوون، بڕیارەکانی خۆی…
Total
0
Share