نیشانەیەکی نامۆ لە چاودا ئاماژەیە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەیەکی مەترسیدار

پزیشکان باس لە نیشانەیەکی نامۆ دەکەن لە چاودا کە ئاماژەیە بۆ تووشبوون بە جۆرێکی مەترسیداری شێرپەنجە.

گۆڤاری کیۆریۆس بۆ زانستە پزیشکییەکان بڵاویکردووەتەوە، ژنێکی تەمەن 56 ساڵ لە بەریتانیا دوای ئەوەی بەهۆی ئازاری زۆری گەدەیەوە سەردانی پزیشکی کردووە و پێیڕاگەیاندووە چەند هەفتەیەکە گەدەی ئازاری زۆرە.

پزیشکەکان دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆیان دەرکەوت کە رەنگی سپێنەی چاوی گۆڕاوە بۆ زەرد و ئارەزووی خواردنیشی نەماوە لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام هەست بە ماندوێتی دەکات.

دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوت نەخۆشەکە تووشی جۆرێکی مەترسیداری شێرپەنجەی گەدە بووە.

پزیشکان جەختیانکردووەتەوە کە شێرپەنجەکە بە ریخۆڵەکاندا بڵاوبووەتەوە و کاریگەریی لەسەر ئەو لولانە دروستکردووە کە گەدە و ریخۆڵەکان بەیەک دەگەیەنن.

ئەو کێشەیە لە ریخۆڵەکاندا هۆکار بووە بۆ گۆڕانی رەنگی چاوی ژنەکە بۆ زەرد، ئەو حاڵەتەش کە بە زەردهەڵگەڕانی چاو ناودەبرێت بەهۆی دەردانی ماددەیەکە بەناوی “پیلیرۆپین”.

لە راپۆرتی ئەو ژنەدا پزیشکانی بەریتانیا جەختیانکردووەتەوە، زەردبوونی چاو لە نیشانە هەرە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی گەدەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: تەندروستیی سلێمانی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق پێشەنگە

بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە و کەموکوڕییەکانی کەرتی تەندروستی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی کرد…
Total
0
Share