وەتس ئاپ تایبەتمەندییەكی نوێی بۆ بەكارهێنەران سەرباركرد و پەیوەستە بە نامەوە.
بەپێی تایبەتمەندییە نوێیەكەی وەتس ئاپ، بەكارهێنەر دەتوانێت ئەو نامانە بەدەستبهێنێتەوە كە سڕدراونەتەوە.
لە خزمەتگوزاریی نامەناردنی وەتس ئاپدا، دوو بژاردەی سڕینەوەی نامە هەن، تەنها لای خۆت، یاخود سڕینەوەی نامەكان لای هەمووان، ئەپلیكەیشنی وەتس ئاپ دەڵێت، “هەندێك جار بەكارهێنەر دەیەوێت نامەكە لای هەمووان بسڕێتەوە، بەڵام بە هەڵە تەنها لای خۆی دەیسڕێتەوە و بەو شێوەیە دەسەڵاتی بەسەر نامەكەدا نامێنێت”.
لەبارەی گۆڕانكارییەكەوە وەتس ئاپ ئاشكرایكردووە، لە گۆڕانكارییە نوێیەكەدا بەكارهێنەر دەتوانێت لە ماوەی پێنج چركەدا، ئەو نامەیە بەدەستبهێنێتەوە كە لای خۆی سڕیویەتییەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت جارێكی دیكە لای هەمووان بیسڕێتەوە و دەرنەكەوێت.