چی لەبارەی “كچە نهێنییەكەی” ماركیزەوە دەزانیت؟

لە ماوەی پێشوودا ئاشکرابوو کە گابریێل گارسیا مارکیز، لە دەرەوەی هاوسەرگیری کچێکی لە ژنێکی دیکە هەبووە جیا لە “مێرسیدس”ی هاوژینی خۆی.

ڕۆژنامەی “ئێل یونیڤێرسال”ی مەکسیکی ئاشکرایکرد، گابریێل گارسیا مارکیز، ڕۆماننووسی ئەمریکای لاتین و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب، لەگەڵ سوسانا کاتۆی ڕۆژنامەنووسی مەکسیکیدا، لە نەوەدەکانی سەدەی پێشووەوە بە نهێنیی کچێکیان بووە و لە ئێستادا بە ناوی دایکییەوە دەژی، نەک مارکیز.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەو نووسەرەی لە ئەمریکای لاتین کتێبەکانی فرۆشیان لە کتێبی ئینجیلیش زیاترە، لەڕووی ژیانی تایبەتیی خۆیەوە زۆر داخراوبوو و هەردەم شانازی بە خۆشەویستی و وەفادارییەوە دەکرد بۆ “مێرسیدس”ی هاوژینی.

گابریێل گارسیا مارکیز بە یەکێک لە باشترین نووسەرەکانی سەدەی پێشوو دادەنرێت و لە ساڵی 1982دا خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی پێدرا، ئەمەش لەبەرامبەر دوو ڕۆمانە سەرەکییەکەیدا: “سەد ساڵ تەنیایی” و “ئەوین لە سەردەمی کۆلێرادا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیانی گەورە بە ئەپڵ دەگەیەنێت.. یەکێتیی ئەوروپا بڕیارێکی گرنگ لەبارەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەردەکات

یەکێتیی ئەوروپا ڕێککەوتنێکی واژووکردووە، کە سەرجەم ئامێرە ئالیکترۆنییکان کەیبڵی شێوەی “USB-C” بەکاربهێنن و ئەمەش زیانێکی گەورە بە کۆمپانیای…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک جیاوازی “سەر سوڕهێنەر”ی بۆ ماوەیی دانیشتوانی ئێران نیشان دەدات

تیمێکی توێژەرانی نێودەوڵەتی کە توێژەرانی زانکۆی کۆڵنی ئەڵمانیشیان تێدا بووە لە لێکۆڵینەوەیەکدا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە جیاوازی بۆ…
Total
0
Share