ئامادەیت شێوازی دەموچاوت بە 200 هەزار دۆلار بفرۆشیت؟

کۆمپانیای “پرۆمۆبوت”ی ئەمریکی، کە بە دروستکەری ڕۆبۆتی شێوە مرۆڤ و نزیک لە ‏ڕاستی بەناوبانگە، بەدوای شێوەی دەموچاوی کەسێکی میهرەبان و سروشتیدا دەگەڕێت تا ‏لە دروستکردنی ڕۆبۆتەکانیدا بەکاریبهێنت.‏

ئەو کۆمپانیایە ئامادەیە 200 هەزار دۆلار بداتە هەر کەسێک کە مافی بەکارهێنانی شێوەی ‏دەموچاوی خۆی دەداتە ئەوان بۆ هەتاهەتایە، تا لە دروستکردنی ڕۆبۆتەکان بۆ ساڵی ‏‏2023 بەکاربهێنرێت.‏

داواکردنی مافی بەکارهێنانی شێوەی دەموچاو خەڵکی دەباتەوە بیری زنجیرە درامای ‏‏(‏Black Mirror‏)، کە لە دراماکەدا بەتەواوی تەکنەلۆژیا بە زوویی دەگۆڕێت بۆ ژیانی ‏ڕاستی.‏

ڕۆبۆتەکانی کۆمپانیای ”پرۆمۆبوت” تا ئێستا لە 43 وڵاتی جیهان بەکاردەهێنرێت و ‏ڕۆبۆتەکان ڕۆڵی وتاربێژ، ڕاوێژکار و ڕێگەنیشاندەر سوودیان لێوەردەگیرێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایش ئەمڕۆ لەسەر گرژییەكانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی ئاسایش کۆبونەوەیەکی تایبەت بە پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین ئەنجامدەدات، پێشبینی دەکرێت نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە…
زیاتر ببینە

ئیسماعیل بەقائی: پرسی دانوستانەکانی ئەمڕۆ لە جنێڤ تەنیا پـ.ـیتاندنی یـ.ـۆرانیۆمە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، پرسی دانوستانەکانی ئەمڕۆی نێوان ئەمریکا و ئێران لە جنێڤ، تەنیا پیـ.ـتاندنی یـ.ـۆرانیۆم و…
Total
0
Share