هاوبه‌شانی كاره‌بای بازرگانی و پیشه‌سازی ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو هاوبەشانەی کارەبای بازرگانی و پیشەسازی گەر قەرزەکانیان پاکتاونەکەن، کارەباکانیان دەبڕدرێن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “ئاگاداری گشت هاوبه‌شانی كاره‌بای بازرگانی و پیشه‌سازی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ دوو ملیۆن دینار زیاتر قه‌رزدارن له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا پاكتاوی قه‌رزه‌كانیان بكه‌ن”.

ئاشکراشیکرد، “به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئەوانەی پابەندنەبن له ‌دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ كاره‌باكانیان ده‌بڕدرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چرۆ حەمەشەریف: پێشبینیدەکەین سبەینێ دەنگ بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “پێشبینیدەکەین لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت”. چرۆ…
Total
0
Share