بکوژی هاوڵاتییەکەی گوندی گەورەدێی شارباژێر خۆی رادەستی پۆلیس کرد

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو کەسەی لە گوندی گەورەدێی سنووری شارباژێر کەسێکی کوشت و کەسێکی دیکەشی بریندارکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “رۆژی 17 ی ئەم مانگە لە گوندی گەورەدێ‌ لە قەزای ماوەت بەهۆی رووداوێكی تەقەكردنەوە كەسێك كوژرا و كەسێكی تر بریندار بوو و تۆمەتباری رووداوەكە هەڵات”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “دوای رووداوەکە هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی شوێنەکە و لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرەنجام تۆمەتبار خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد”.

ئاشکراشیکرد، “لەئێستادا تۆمەتبار (ك ، ر ، م لەدایكبووی 1989 ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. گردبوونەوە بۆ پاڵپشتیی مانگرتنی مامۆستا و فەرمانبەرانی سلێمانی ئەنجامدرا

بۆ پاڵپشتیی مانگرتنەكەی سلێمانی و داواكردنی چارەسەری گرفتی مووچە لە هەولێر گردبوونەوەیەك ئەنجامدرا. لەمیانەی گردبوونەوەكەدا راگەیەندراوی رێكخراوی پیشەیی…
Total
0
Share