زانایان ناوچه‌یه‌كی مردوویان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى زه‌وی دۆزییه‌وه‌

ژیانى تیادا نییه‌

تیمێك له‌ زانایان سه‌ردانى كیشوه‌ری به‌سته‌ڵه‌كی باشووریان كرد و به‌ دۆزینه‌وه‌ى ناوچه‌یه‌كی “مردوو” تووشی شۆكبوون.

تیمه‌كه‌ كه‌ له‌ چه‌ند زانا و توێژه‌رێكی هه‌ردوو زانكۆی بریگهام یۆنگ و كۆلۆرادۆی ئه‌مریكی پێكهاتبوون، چوونه‌ته‌ كیشوه‌ری جه‌مسه‌ری باشوور و له‌سه‌ر چیایه‌كی به‌سته‌ڵه‌ك، ناوچه‌یه‌كیان به‌دیكردووه‌ كه‌ ژیانى تیادا نییه‌.

بایرۆن ئاده‌مز، زاناى بوارى زینده‌وه‌رزانى له‌ زانكۆی بریگهام یۆنگ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌كی گۆی زه‌وی ژیانى تیادایه‌، به‌ بیابانه‌كان و گڕكانه‌كانیشه‌وه‌ كه‌ چه‌ندین جۆر كرم و میكرۆب و مێروو له‌خۆده‌گرن.

ئه‌و زانایایه‌ ده‌ڵێت، “هه‌ر گرامێك له‌ خۆڵ، ملیار خانه‌ى تیادا ده‌ژین، كه‌چی ئێمه‌ یه‌ك خانه‌شمان له‌و ناوچه‌یه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی باشووردا نه‌دۆزییه‌وه‌”.

زاناكه‌ى بوارى زینده‌وه‌رزانى له‌ زانكۆی بریگهام یۆنگ زیاتر له‌باره‌ى ئه‌و جیاوازییه‌وه‌ ده‌دوێت و ڕوونیده‌كاته‌وه‌، “پێشتر هیچ كه‌سێك خاك و خۆڵێكی نه‌بینیوه‌ كه‌ میكرۆب تیایدا نه‌ژی، به‌ڵام ئێمه‌ ژینگه‌یه‌كمان له‌سه‌ر زه‌وی دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى سنووری ژیانه‌”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە: دەوامی ئەمساڵی خوێندن ئاسایی دەبێت

بابەتی دواتر

داهاتی مانگی ڕابردووی نەوتی عێراق زیاتر بووە لە شەش ملیار دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share