بەنگین رێكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عێراق، داوا لە فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی دەكات بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیریكردنیان بانگێشتی بكەن.
لە پەیامێكدا لە تویتەر كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردووەتەوە، بەنگین رێكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییەكانی عێراق نووسیویەتی، “بۆ فەرمانبەرانی گەنج لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییەكان، داواكارم هەر كەسێكتان هاوسەرگیریی كرد بانگێشتم بكات بۆ شاییەكەی”.
وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییەكانی عێراق، بە سوپاسكردنی ئەو كەسانەی بانگێشتیدەكەن كۆتایی بە پەیامەكەی هێناوە و دەڵێت، “سوپاسگوزار دەبم”.