ئەنجێلینا جولی دەستیلەكاركێشایەوە

ئەنجێلینا جولی لە پۆستی باڵیۆزی نیازپاکیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەستیكێشایەوە.

دوای 21 ساڵ لە كاركردن لە بواری پەنابەر و ئاوارەكان و سەردانیكردنی چەندین وڵات و ناوچەی شەڕ و ناسەقامگیری وەك باڵیۆزی نیازپاکیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، ئەنجێلینا جولی دەستی لەو پۆستە كێشایەوە.

پێشتر و لە سەروبەندی جەنگی دژ بە تیرۆریستاندا، ئەنجێلینا جولی سەردانی كامپەكانی ئاوارەكانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق كردبوو و پشتیوانی و هاوكاریی خۆی پێگەیاندبوون.

ئەنجێلینا جولی ژنە ئەكتەرێكی ناوداری هۆڵیوودە، ئەمریكییە و ساڵی 1975 لەدایكبووە. رۆڵی سەرەكی لە چەندین فیلمی سینەماییدا بینیوە و وەك بەرهەمهێنەری فیلمیش كاردەكات، براوەی خەڵاتی ئۆسكار و سێ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و چەندین خەڵاتی دیكەی بوارەكانی سینەما و تەلەڤیزیۆنە.

ئەنجێلینا چەند جارێك وەك كاریگەرترین ژنی جیهان دەستنیشانكراوە و سەرباری سینەما، بە كارە مرۆییەكانی و سەرپەرشتیكردن و پەروەردەكردنی منداڵانی بێسەرپەرشت ناسراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەوت لە مەترسیدارترین زەیتەکان بۆ تەندروستیت کە دەبێت لێیاندووربکەویتەوە

لە کۆتاییەکانی سەدەی 20دا بەهۆی توێژینەوە بەردەوامەکان لەبارەی سوودەکانی بەکارهێنانی زەیتەکان “ڕۆنی شل” لەسەر کەمکردنەوەی ئەگەری بەرزبوونەوەی ڕێژەی…
زیاتر ببینە

وێنە.. ڕوسیا بەناونیشانی “جوانی لەپشت جەنگەوە” پێشبڕکێی جوانترین کچە سەرباز ڕێکدەخات

ڕوسیا پێشبڕکێیەک بۆ جوانترین کچە سەربازەکانی وڵاتەکەی ڕێکدەخات بەناونیشانی “جوانی لەپشت جەنگەوە”، ئەوەش دوای دەستپێکردنی هێرش بۆسەر ئۆکرانیا.…
Total
0
Share