سەرچاوەیەکی پۆلیس: “قاچ”ی کەسێک دۆزراوەتەوە

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی كەركوك بۆ ئێستا رایگەیاند، “ئەوەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی شۆرجەی شاری كەركوك دۆزراوەتەوە تەرم نەبووە، بەڵکو “قاچ”ی کەسێکە”.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی هەواڵێك بڵاوكرایەوە كە تەرمی كەسێكی نەناسراو لە گەڕەكی شۆرجەی شاری كەركوك دۆزراوەتەوە، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی كەركوك راستیی رووداوەكەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشكراكرد.

بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیەی پۆلیسی پارێزگای كەركوك، ئەوەی دۆزراوەتەوە تەرم نەبووە، بەڵکو تەنها “قاچ”ی کەسێکە كە لەسەر زبڵدانێکی نزیک قوتابخانەی شۆرجە دۆزراوەتەوە.

سەرچاوەكەی پۆلیس تەنها ئەو زانیارییەی راستكردەوە، بەبێ ئەوەی روونكردنەوە بدات كە چۆن “قاچەكە” بەوێ گەیشتووە و ئایا قاچی كەسێكی كوژراوە، یاخود بەهۆی نەخۆشییەوە بڕدراوەتەوە و لەوێ دۆزراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

ژن و پیاوێك كوژران

بابەتی دواتر

وەزیرێك بۆ فەرمانبەرەكانی: هەر كەسێك هاوسەرگیریی كرد بانگێشتم بكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share