گەورەترین مار لە جیهاندا دۆزرایەوە

شارەزایەکی بواری بایلۆجی گەورەترین ماری جیهانی لە دارستانەکانی ئەمازۆن دۆزییەوە.

فریک فۆنک شارەزای بایلۆجی هۆڵەندی رایگەیاند، ئەو مارەی دۆزراوەتەوە لە جۆری ئاناکۆندای سەوزی باکوورە، بە لاتینی ناوەکەی Eunectes akayima ی پێدەوترێت، درێژییەکەی 7.92 مەترە، کێشی 199.58 کیلۆگرامە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا بەهۆی بڕینەوەی دارستانەکان و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا تا دێت ژمارەی ئەم جۆرە ئاژەڵانە کەمدەبنەوە و رەنگە بە شێوەیەکی دەگمەن بتوانرێت ببینرێت، ئەم جۆرە مارەش کە توانراوە بدۆزرێتەوە بەهۆی پاراستنی سروشتی ژینگەکەیەوە بووە.

ئاشکراشیکرد، ئێمە گومانمان لەوە نییە کە چەندین جۆری دیکەی ئاژەڵ هەیە کە تا ئێستا نەتوانراوە بدۆزرێنەوە و ئاشکرابکرێن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: فڕۆکەخانەی بەغداد نۆژەندەکرێتەوە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ باران دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share