ملیۆنان بەكارهێنەری ڤی پی ئێن داتاكانیان دزراون

ڕۆژنامەیەكی ڕوسی ئاشكرایكرد، ملیۆنان كەس كە خزمەتگوزارییەكانی VPNیان بەكارهێناوە، زانیاری و داتاكانیان دزەیان پێكراوە و فرۆشراون.

ڕۆژنامەی كومێرسانت كە ڕۆژنامەیەكی ڕووسییە لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، 21 ملیۆن كەس كە خزمەتگوزارییەكانی VPNیان لەڕێگەی سیستمی ئەندرۆیدەوە بەكارهێناوە، زانیارییەكانیان دزراون.”

ڕوونیكردەوە، ئەپەكانی SuperVPN و GeckoVPN و ChatVPN لەڕێگەی چەندین ماڵپەڕەوە نمایشكراون بۆ فرۆشتن و زانیاری و داتای بەكارهێنەرانیان لەخۆگرتووە، وەك ئیمێڵ و پاسوۆرد و سیریەڵی مۆبایلەكانی بەكارهێنەران و جۆری مۆبایلەكانیان و ئەو زانیارییانەی ئاڵوگۆڕیان پێكراوە.

هاوینی ڕابردوو پسپۆڕانی بواری ئای تی باسیان لەوە دەكرد كە داتاكانی چەندین بەكارهێنەری VPN لە ئینتەرنێتدا فرۆشراوە، هۆكارەكەشی دەگەڕێننەوە بۆ كەمتەرخەمیی بەرپرسانی ئەو خزمەتگوزارییانە.

وەك پسپۆڕان دەڵێن، ئەركی سەرەكیی VPN لە بنەڕەتدا ئەوەیە ناونیشانی ئای پی ئامێرەكانی بەكارهێنەران بشارێتەوە كاتێك ماڵپەڕی قەدەغەكراو بەكاردەهێنن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

بەرپرسێکی ئێرانی لەبارەی قەرەباغەوە هەمان قسەی ئەردۆغان دوبارە دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share