مرۆڤ کۆنترە یان مریشک؟ توێژینەوەیەک مێژووی هەردووکیان دیاریدەکات

بەپێی ڕۆژنامەی گاردیان، ئەو بۆچوونە زاڵەی مرۆڤ بەر لە 10 هەزار ساڵ مریشکی بەخێوکردووە و خواردوویەتی، ڕاست نییە.

توێژینەوەیەکی هەریەک لە زانکۆکانی ئێکستەر، ئۆکسفۆرد و کاردیڤ دەریخستووە، مرۆڤەکان لە 1500ـی پێش زایینەوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ مریشکدا دەستیپێکردووە.

توێژەران لەڕێی کاربۆنەوە پشکنینیان لە 600 جێگەی جیاجیای 89 وڵات کردووە بۆ کۆنترین پاشماوەکانی مریشک و بۆیاندەرکەوتووە، کۆنترین دەرکەوتنی ئەم زیندەوەرە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1650 بۆ 1250ـی پێش زایین، لە گوندی پان نون وات-ی ناوەڕاستی تایلاند-دا.

جگە لەمە، مریشک لە ساڵانی 800ـی پێش زایینەوە گەیشتووەتە ئەوروپا.

لە توێژینەوەکەدا هاتووە، مرۆڤ لە کاتی چاندنی برنجی وشکدا مریشکیان دۆزیوەتەوە و پێشتر لەسەر درەختەکان ژیاون، بەڵام بەهۆی برنج و خواردنییەوە دابەزیونەتە سەر زەوی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەم نزیکانە.. “تێلیگرام” شێوەی تایبەتیی پرۆگرامەکەی دەخاتەڕوو

کۆمپانیای “تێلیگرام” پرۆگرامی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بەناوبانگ ڕایگەیاند، بەم نزیکانە شێوەی تایبەتیی پرۆگرامەکە دەخاتەڕوو، کە چەندین تایبەتمەندیی زیاتری هەیە.…
Total
0
Share