بانگەوازی نێودەوڵەتی بۆ كۆكردنەوەی هاوكاریی مرۆیی لە 2023دا دەكرێت

نەتەوە یەكگرتووەكان بانگەوازێكی راگەیاند لەپێناو كۆكردنەوەی 51.5 ملیار دۆلار كە بڕێكی پێوانەییە بۆ هاوكارییە مرۆییەكان لە 2023دا و بەهاناوەچوونی 230 ملیۆن كەس لە سەرتاسەری جیهان.

مارتن گریفیس، بەرپرسی كاروباری مرۆیی لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكە بۆ رۆژنامەنووسان وتی، ساڵی داهاتوو گەورەترین بەرنامەی مرۆیی بەخۆیەوە دەبینێت كە تائێستا لەسەر ئاستی جیهان ئەنجامدرابێت.

ئاژانسە مرۆییەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان پێویستی بە 51.5 ملیار دۆلار (49.6 ملیار یۆرۆ) دەبێت لە ساڵی داهاتوودا، بۆ پارەداركردنی بەرنامەكانی هاریكاریی 230 ملیۆن كەس لە 68 وڵاتدا.

لەگەڵ ئەوەشدا نەتەوە یەكگرتووەكان هاوكاریی پێشكەشی سەرجەم ئەوانە ناكات كە پێویستیان بە هاوكارییە و ژمارەكەی بە 339 ملیۆن كەس لە جیهاندا لە ساڵی داهاتوودا دەخەمڵێندرێت.

بەرپرسە نێودەوڵەتییەكە سەرەڕای نیگەرانی لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەكە روونیكردەوە، پێویستییە مرۆییەكان كە لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنادا گەیشتە ترۆپك، لەوكاتەوە كەمینەكردووە.

بابەتی پێشتر

لە رێگەی ئامێرێکەوە بینایی بۆ نابیناکان دەگەڕێنرێتەوە

بابەتی دواتر

ئەمریکا: کۆریای باکوور سەرجەم پەیوەندییەکانمانی رەتکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. چەکدارانی تاڵیبان لە یۆنان

میدیاکانی یۆنان بڵاویانکردەوە کە دانیشتووانی شاری “کەلەماتە” پەیوەندییان بە پۆلیسەوە کردووە کە گوایە چەکدارانی تاڵیبان بەسەر شەقامێکی سەرەکیی…
Total
0
Share