ئەمریکا: کۆریای باکوور سەرجەم پەیوەندییەکانمانی رەتکردووەتەوە

جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی رایگەیاند، کۆریای باکوور هەموو هەوڵەکانی ئەمریکای بۆ گفتوگۆکردنی دووقۆڵی سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکان رەتکردووەتەوە.

سولیڤان لە چالاکییەکدا کە لەلایەن سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتییەوە ئەنجامدراوە رایگەیاند، پیونگ یانگ بە تەواوی پەیوەندییە دڵسۆزانەکانی ئەمریکای ڕەتکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر کۆریای باکوور رێگەیەکی جیاواز هەڵبژێردن بۆ لێکتێگەیشتن ئەمریکا ئامادەی هەنگاوی پراکتیکییە لەپێناو سەقامگیریی زیاتر بۆ جیهان و ناوچەکە و بەرژەوەندییەکانی هەردوولا.

بەپێیدوایین لێدوانی سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون، ئامانجی وڵاتەکەی بوون بە گەورەترین وڵاتی ئەتۆمییە لە جیهاندا و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین پلەدار و ئەفسەری خەڵاتکرد کە بەشدارییانکردبوو لە هەڵدانی گەورەترین مووشەکی بالیستی وڵاتەکەی.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە پیونگ یانگ 34 مووشەکی هەڵداوە، لەنێویاندا هەڵدانی مووشەکی بالیستیکی هواسون-12ی مەودای مامناوەند، کە بە ئاسمانی ژاپۆندا فڕیوە و ژمارەیەکی پێوانەیی بۆ کۆریای باکور شکاندووە، بە دووریی 4.5 هەزار کیلۆمەتر و بەرزییەکەی لە هەزار کیلۆمەتر زیاتربووە.

بابەتی پێشتر

بانگەوازی نێودەوڵەتی بۆ كۆكردنەوەی هاوكاریی مرۆیی لە 2023دا دەكرێت

بابەتی دواتر

زێڕ و دۆلار نرخیان بەرزبووەوە و نەوت دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەك كۆڵۆمبیای هەژاند

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.1 پلەی ڕێختەری باكووری ڕۆژئاوای كۆڵۆمبیای هەژاند. ناوەندی نیشتیمانی تۆماری بومەلەرزەی وڵاتەكە ئەمڕۆ شەممە 3ی…
Total
0
Share