بەریتانیا ئامادەكاری بۆ ئەگەری پچڕانی كارەبا لە وەرزی زستاندا دەكات

بەریتانیا بەنیازە پێدانی غاز بە ئەوروپا ڕابگرێت ئەگەر لە مانگەكانی داهاتوودا ڕووبەڕووی كەمبوونەوەی بەرچاوی ئەو سوتەمەنییە ببێتەوە.

ڕۆژنامەی گاردیان-ی بەریتانی بڵاویكردەوە، تۆڕی نیشتمانیی غاز ناردنی غاز لەڕێی بۆرییەوە بۆ هەریەك لە هۆڵەندا و بەلجیكا ڕادەگرێت لە ژێر ڕێکارەکانی فریاگوزاریدا لە ئەگەری زیادبوونی فشارەكانی شەڕی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا و كاریگەریی لەسەر دابینكردنی وزە لە جیهاندا.

لای خۆیەوە ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز دەڵێت، داخستنی بۆرییەكان بەشێك دەبێت لە پلانێكی چوار خاڵی كە لەهەمان كاتدا بڕینی لە بەكارهێنەرە پیشەسازییە گەورەكان و داواكردن لە بەكاربەران بۆ كەمكردنەوەی بەكارهێنانی لەناو ماڵدا لەخۆدەگرێت.

حكومەتی بەریتانیا داواشی لە كارپێكەری تۆڕەكە لە وڵاتدا كردووە زامنی بەدەستهێنانی بڕی پێویستی غازی سروشتی بكات بۆ گەرمكردنەوەی ماڵان و پارێزگاری لە هێشتنەوەی كارەبا بۆ ڕووناككردنەوە لە وەرزی زستاندا، ئەگەر ڕوسیا هەناردەی بۆ ئەوروپا دابەزاند.

لای خۆیەوە كۆمپانیای (ناشیۆناڵ گرید بی ئێل سی) لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ژمارەیەك سیناریۆ دادەنێت وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەگەری پچڕانی دابینکردن کاتێک وەرزی گەرمکردنەوە دەستپێدەکات.

لەکاتێکدا بەریتانیا پلانێکی فریاگوزاری درێژخایەنی هەیە کە ساڵانە تاقی دەکرێتەوە، بەڵام تائێستا بەكارنەهێنراوە.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: لە سبەینێوە خۆڵبارین دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

پوتین هەڕەشە لە ناتۆ و ئەمریكا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ترەمپ دادگایی دەكرێت

دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا 37 تۆمەتی رووبەڕووكراوەتەوە و لەسەر ئەو تۆمەتانە دادگایی دەكرێت و لایەنگرانیشی لەبەردەم دادگاكەدا…
Total
0
Share