ڕوسیا هەناردەی گازی بۆ ئەڵمانیا دەستپێكردەوە

ڕوسیا كاركردنی بە هێڵی نۆرد ستریم دەستپێكردەوە كە لەڕێیەوە گازی سروشتی بە ئەڵمانیا دەدات، پاش تەواوبوونی ماوەی نۆژەنكردنەوەی بۆرییەكە. بەرلین ترسی هەبوو مۆسكۆ جارێكی دیكە هێڵەكە نەخاتەوەكار.

ئەمڕۆ پێنجشەممە هێڵی گازی نۆرد ستریم كە ڕوسیا و ئەڵمانیا پێكەوە دەبەستێتەوە خرایەوە كار، پاش چاكسازی و نۆژەنكردنەوە كە ماوەی 10 ڕۆژی خایاند.

وتەبێژ بەناوی كۆمەڵەی (نۆرد ستریم) ڕایگەیاند، هێڵەكە كاردەكات.

لە 11ی ئەم مانگە ڕوسیا هەناردەی گازی لە هێڵی “نۆرد ستریم″ـەوە ڕاگرت، بەمەبەستی کاری نۆژەنکردەنەوە. هێڵەكە ساڵانە 55 ملیار مەتر سێجا گاز لە ڕوسیاوە بۆ ئەڵمانیا دەگوازێتەوە.

پێشتر حکومەتی ئەڵمانیا و کۆمپانیاکان دەترسان لەوەی ڕاگرتنی هەناردەی گاز بەهۆی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیاوە زیاتر لەو ماوەیە درێژە بکێشێت.

پەیوەندیدار:

ئەڵمانیا ڕێوشوێنەكانی پشتبەستن بە بۆریی غازی (نۆرد ستریم 2) ڕادەوەستێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینه‌وه‌یه‌ك: چای گەرم مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ دروستدەكات ‏

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كى كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكیی شێرپه‌نجه‌ى ئه‌مریكی، خواردنه‌وه‌ى چای زۆر ‏گەرم مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ زیاتر ده‌كات.‏ كۆمه‌ڵگه‌ پزیشكییه‌كه‌…
Total
0
Share