واشنتۆن نزیکەی یەک ملیار دۆلار هاوکاریی مرۆیی دەگەیەنێتە سوریا

باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئێستا گەلی سوریا لە قەیرانی گەورەدان و ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی 756 ملیۆن دۆلار هاوکاریی مرۆیی پێشکەش بە خەڵکی ئەو وڵاتە دەکات.

لیندا تۆماس گرینفیڵد لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش وتی، ئەمریکا زیاتر لە 756 ملیۆن دۆلار هاوکاری مرۆیی پێشکەش بە گەلی سووریا دەکات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو بەڕە هاوکارییە نوێیەی ئەمریکا پاڵپشتیی بەرنامەی خۆراکی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەکات بۆ دابینکردنی خۆراکی فریاگوزاری بۆ ڕێگریکردن لە برسێتی توند لە سوریا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەسەرەتای شەڕی یانزە ساڵەی سوریاوە ئەمریکا 15.7 ملیار دۆلاری وەک هاوکاریی مرۆیی گەیاندووەتە گەلی سوریا.

بەپێی خەمڵاندنەکان 12 ملیۆن هاوڵاتیی سوری کە نزیکەی 60%ی دانیشتووانی ئەو وڵاتەن، بەدەست نەبوونی ئاسایشی خۆراکەوە دەناڵێنن لە ئەنجامی یازدە ساڵ شەڕ و پەتای کۆرۆنا و وشکەساڵیی توند کە بەرهەمی خۆراکی لەناوبردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، شەڕی ڕوسیا لە دژی ئۆکرانیا و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و سووتەمەنی و، قەیرانی برسێتیی توندتر کردووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، قه‌یرانی مرۆیی له‌ سووریا خراپترین قه‌یرانی ئێستایە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ 12 ملیۆن كه‌س ئاواره‌ بوون، نزیكه‌ی 14 ملیۆن كه‌سیش پێویستیان به‌ پێداویستیی مرۆیی هه‌یه‌.

ڕاشیگەیاند، ئەم هاوکارییە ئژاسانکارییە بۆئەوەی خێزانەکان خۆراکی سەرەتایی و پێداویستییە سەرەتاییەکانی دیکە لە بازاڕە ناوخۆییەکان بکڕن.

هەروەها ئەم هاوکارییە پاڵپشتیی تەندروستیی بەپەلە پێشکەش دەکات بۆ یارمەتیدانی بەهێزکردنی دامەزراوە تەندروستییەکان لە سەرانسەری باکووری سوریا کە بەهۆی یانزە ساڵ شەڕ و پێکدادانەوە سیستەمی تەندروستی وێرانبووە.

هاوکارییەکە یارمەتیی دەستگەیشتن بە ئاوی پاکی خواردنەوە لە ڕێگەی بارهەڵگرەکانی ئاوی فریاگوزاری و دابەشکردنی تانکی هەڵگرتنی ئاو و ئامێری پاککردنەوەی ئاو دەگرێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەک پشتگیرییەک لە خێزانە ئاوارەبووەکان کە شوێنی نیشتەجێبوونیان نییە، هاوبەشەکانی USAID  کلوپەلی داڵدەدان و پێداویستییە سەرەکییەکانی ناوماڵ دابەشدەکەن.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ و سیتی و پاریس و ناپۆلی 6 له‌ 2 لووتکه‌یان گرتووه‌

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا مۆڵەتی خوێندنی بۆ فەرمانبەرانی حکومەت ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share