لە رێگەی ئامێرێکەوە بینایی بۆ نابیناکان دەگەڕێنرێتەوە

ئیلۆن مەسک ملیاردێری جیهانی پێشبینی دەکات لەماوەی شەش مانگدا دەستدەکەن بە تاقیکردنەوەکانیان لەسەر مرۆڤ بۆ دانانی ئامێرێکی بێ تەل لە مێشکدا کە لەلایەن کۆمپانیای Neuralinkـەوە دروستکراوە، گرنگترین تایبەتمەندیی ئەو ئامێرە گەڕاندنەوەی توانای بینینە بۆ نابیناکان.

ئیلۆن مەسک رایگەیاند، ئەگەر کەسێک هەرگیز نەیبینیبێت، وەک ئەوانەی هەر بە نابینایی لەدایکبوون، پێمانوایە هێشتا دەتوانین بیناییان بۆ بگەڕێنینەوە.

ئاشکرایکردووە، کە دوو گرنگترین تایبەتمەندیی ئامێرەکە، گەراندنەوەی بینایی بۆ نابینایان و توانای جووڵەی ماسولکەکان بۆ ئەوکەسانەی کە ناتوانن دەست و قاچەکانیان بجوڵێنن.

کۆمپانیای بەرهەمهێنەر لە چەند ساڵی رابردوودا تاقیکردنەوەکانی لەسەر ئاژەڵان ئەنجامداوە و داوا لە بەرپرسانی ئەمریکا دەکات رێگەی پێبدەن تاقیکردنەوەکە لەسەر مرۆڤ دەسپێبکات.

بابەتی پێشتر

واشنتن كاتی كوشتنی سەركردەكەی داعش ئاشكراكرد

بابەتی دواتر

بانگەوازی نێودەوڵەتی بۆ كۆكردنەوەی هاوكاریی مرۆیی لە 2023دا دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share