ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه، گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا تۆمارکرد.
هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له یاریگای (استاد البیت) دووه‌م یاریی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیالی 2022ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدا، یارییه‌که به ئه‌نجامی یه‌کسانبوون (1-1) کۆتاییهات.
گۆڵه‌که‌ی ئیسپانیا له خوله‌کی 62 له‌لایه‌ن ئه‌لڤارۆ مۆراتا-وه تۆمارکرا، گۆڵه‌که‌ی ئه‌ڵمانیا له خوله‌کی 83 له‌لایه‌ن فۆلکروگهوه تۆمارکرا، به شێوه‌یه‌کی گشتی ئیسپانییه‌کان توانیان باڵاده‌ستی نیشانبده‌ن و له هه‌ردوو تایمی یارییه‌که‌دا کۆنتڕۆڵی یاریگا بکه‌ن.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به کۆکردنه‌وه‌ی چوار خاڵ پله‌ی یه‌که‌می گرووپی پێنجه‌می گرت، له به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به ته‌نها خاڵێکه‌وه له کۆتا پله‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌دا مایه‌وه، به‌و جۆره چانسیان هه‌یه به بردنه‌وه له دوایین یارییدا به‌رامبه‌ر کۆستاریکا بۆ قۆناغی داهاتوو سه‌ربکه‌ون، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئیسپانیا له ژاپۆن بباته‌وه.