عێراق دەبێتە گەورەترین وڵاتی ناوچەکە و یەکەم وڵاتی شیعی

پەیمانگای واشنتنی ئەمریکی گرنگیداوە بە ئاڵوگۆڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پشتبەست بە راپۆرتی ئەمدواییەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی پێشبینییەکانی بۆ دانیشتووان لە جیهاندا.

پەیمانگاکە لەبەر رۆشنایی راپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەڵێت، عێراق گرنگیی ستراتیژیی زیاتر دەبێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی دەبێتە گەورەترین وڵاتی ناوچەکە لەڕووی دانیشتووانەوە، هەروەها دەبێتە یەکەم وڵاتی جیهان لە زۆرترین ژمارەی شیعە مەزهەب تێیدا و دەکەوێتە پێش ئێران، لەبەرامبەردا هەریەکە لە تورکیا و ئێران ژمارەی دانیشتووانیان کەمدەکات.

فەرمانگەی کاروباری ئابوری و کۆمەڵایەتیی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لەمدواییانەدا راپۆرتێکی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی گەشەی دانیشتووانی تا ساڵی 2100 بڵاوکردەوە، لە راپۆرتەکەدا ئاماژەی بە دیمۆگرافیا و پەیوەندییەکان و ئەگەری گۆڕانکارییەکان کردووە لەناویشیاندا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

راپۆرتەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، کە دوو دەوڵەتی گەورەی رۆژهەڵاتی ناوەراست کە ئێستا خاوەنی زۆرترین دانیشتووانن پاشەکشە دەکەن، کە ئەوانیش تورکیا و ئێرانن، تورکیا ژمارەی دانیشتووانی لە 85 ملیۆنەوە بۆ 83 ملیۆن دادەبەزێت، هەروەها ئێران لە 89 ملیۆنەوە بۆ 80 ملیۆن کەمدەبێتەوە.

لەبەرامبەردا راپۆرتەکە دەڵێت، ژمارەی دانیشتووانی دوو وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئێستا لاوازن زۆر زیاد بکات کە هەریەکە لە عێراق و یەمەنن، ئەوەش گرنگیی جیۆستراتیژییان زیاد دەکات، ژمارەی دانیشتووانی عێراق لە 44 ملیۆن کەسەوە بۆ 112 ملیۆن کەس زیاد دەکات، لە کاتێکدا ئێستا عێراق نیوەی دانیشتووانی تورکیا و ئێرانی هەیە دەبێتە وڵاتێکی گەورەتر لەوان بەڕێژەی 40%.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیا به‌ گۆڵێک یه‌کسانبوون

بابەتی دواتر

سودانی سەردانی ئێران دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share