پۆگبا جارێکی دیکە دووردەکەوێتەوە

یانەی یوڤانتۆس دوایین زانیاریی لەبارەی تەندروستی پۆل پۆگبای یاریزانی فەرەنسی ئاشکراکرد.

دوای تووشبوونی بە پێکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی کریمونێزی، ئەمڕۆ دووشەممە ستافی پزیشکیی یانەی یوڤانتۆس پشکنینی وردیان بۆ پۆل پۆگبای فەرەنسی ئەنجامدا.

بەپێی پشکنینەکان دەرکەوتووە، کە ماسولکەی ڕانی چەپی دووچاری پێکان بووە، بەو هۆیەشەوە ماوەی (20) ڕۆژ لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە و دەست بە پرۆگرامێکی تایبەت بۆ گەڕانەوەی توانا جەستەییەکانی دەکات.

یانە ئیتاڵییەکە چۆنییەتی چارەسەر و وادەی گەڕانەوەی یاریزانە ئەسمەرەکەی بە وردی دەستنیشان نەکردووە، لە کاتێکدا چالاکییەکانی خولی ئیتاڵیا تەنها سێ هەفتەی ماوە.

پۆگبا لەم وەرزەدا بەهۆی پێکانەوە نەیتوانیوە بەشداریی زۆرینەی چالاکییەکانی “بیانکۆنێری” بکات، لە 10 یارییدا تەنها 161 خولەک یاریکردووە بەبێ ئەوەی هیچ گۆڵێک تۆماربکات.

بابەتی پێشتر

تای خوێنبەربوون لە عێراق سەریهەڵدایەوە

بابەتی دواتر

بەشێک لە یاریزانانی تولوز بەهۆی هاوڕەگەزخوازانەوە دوورخرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share