“کۆپا یورۆ ئەمریکا” یارییەک و جامێک بۆ پاڵەوانی دوو کیشوەر

هەردوو فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور و ئەوروپا بەڕێککەوتن گەیشتوون بۆ ئەنجامدانی ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەنێوان پاڵەوانانی دوو کیشوەرەکە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای لاتین “کۆنمیبوڵ” ئاشکرایکردووە، لەگەڵ یوێفا بەڕێککەوتن گەیشتوون لە مانگی حوزەیرانی 2022 یارییەکی نێودەوڵەتی لەژێر ناوی “کۆپا یورۆ ئەمریکا” لەنێوان هەڵبژاردەکانی ئیتاڵیای پاڵەوانی یورۆ 2020 و ئەرجەنتینی پاڵەوانی کۆپا ئەمریکا 2021 ئەنجامبدەن.

تاوەکو ئێستا یاریگا و شوێنی ئەنجامدانی یارییەکە دیارینەکراوە، بەڵام هەردوو فیدراسیۆنەکە دڵخۆشن بەوەی بۆ یەکەمجارە هاوبەشی پێکدەهێنن بۆ سازکردنی بۆنەیەکی تۆپی پێ لەژێر ناوی هەردوو کیشوەرەکە.

بەپێی سەرچاوەکان، داهاتی ڕووبەڕووبوونەوەکە لە پێناو قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی کۆرۆنا لەنێوان هەردوو فیدراسیۆنەکەدا دابەشدەکرێت، ئەم جامەش بەردەوامی دەبێت لەگەڵ بەردەوامبوونی هەردوو پاڵەوانێتی یورۆ و کۆپا ئەمریکا.

بابەتی پێشتر

لە چانسی میلان دوو هێرەشبەرەکە گەڕانەوە !

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران ستراتیژی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پرۆژەیاسای چەكی پەسەندكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share