(144) جامی مۆندیال دەستی بەسەرداگیرا

چەند هەفتەیەک پێش دەستپێکردنی مۆندیالی قەتەر (فیفا 2022)، وەزارەتی ناوخۆی قەتەر توانی دەستی بەسەر 144 جامی جیهانی ساختەدا بگرێت.

تۆڕی “بی ئین سپۆرتس” لەو بارەیەوە نووسیویەتی، “وەزارەتی ناوخۆی قەتەر پشتڕاستی دەکاتەوە کە وەزارەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئابووری و ئەلیکترۆنیەکان لە بەشی گشتی لێکۆڵینەوەی تاوانەکان، بە هاوکاری لیژنەی پاراستنی خاوەندارێتی فیکری، دەستی بەسەر 144 کۆپی مۆندیالدا گرتووە”.

بڕیارە لەم مانگەدا (20/11) چالاکییەکانی مۆندیالی 2022ی قەتەر دەستپێبکات، کە تاوەکو 18ی مانگی کانونی یەکەمی هەمان ساڵ دەخایەنێت.
لە ماوەی بەڕێوەچوونی چالاکییەکاندا، چەندین کۆمپانیای بازرگانی هەوڵدەدەن لە ڕێگەی فرۆشی کاڵا وەرزشییەکانەوە قازانج بەدەستبهێنن، بەڵام ئەوەی جێی گومانە فرۆشتنی کۆپی ساختەی مۆندیالە کە زیان بە ئاسایشی خولەکە دەگەیەنێت و ڕێگەپێدراو نییە.

بابەتی پێشتر

گورزێکی دیکە بەر ئەرجەنتین کەوت

بابەتی دواتر

دۆرتمۆند: کێ بێلینگهامی دەوێت ئەم نرخە بدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share