داهاتی نەوتی عێراق لە 10 مانگدا گەیشتووەتە 100 ملیار دۆلار

داهاتی نەوتی عێراق لە 10 مانگی ڕابردوودی ئەمساڵدا کە هەناردە کراوە گەیشتووەتە 100 ملیار دۆلار.

بەپێی ئامارێکی کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی، “داهاتی هەناردەکردنی نەوتی 10 مانگی یەکەمی ساڵی 2022 گەیشتووەتە 99 ملیار و 646 ملیۆن و 786 هەزار و 336 دۆلار بووە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕی داهاتەکە بەراورد بە ساڵی 2021 بە ڕێژەی 65% بەرزبووەتەوە، کە دەکاتە 60 ملیار و 648 ملیۆن و 11 هەزار و 368 دۆلار.

بەپێی ئامارەکە، مانگی ئایاری ئەمساڵ زۆرترین داهاتی نەوتی تێدا تۆمارکراوە، کە داهاتەکەی 11 ملیار و 477 ملیۆن و 514 هەزار و چوار دۆلار بووە، هەروەها کانونی دووەم کەمترین داهاتی تێدا تۆمارکراوە کە داهاتەکەی هەشت ملیار و 322 ملیۆن و 679 هەزار و 526 دۆلار بووە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئینگلتەرا بە نیو دەرزەن گۆڵ ئێرانی کوتا بە زەویدا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیکرد لە وەزیری پەروەردەی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی: هه‌ركه‌س و بازرگانێك بازاڕ قۆرخبكات ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی خۆراك و كه‌لوپه‌لی به‌شی پێداویستیی ڕۆژانه‌وه‌ دڵنیایی ده‌داته‌ هاوڵاتییان و…
Total
0
Share