(ڤیدیۆ) ئینگلتەرا بە نیو دەرزەن گۆڵ ئێرانی کوتا بە زەویدا

لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ‏بردنەوەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێران تۆمارکرد.‏

ئەمڕۆ دووشەممە، لە (استاد خلیفە الدولی) و لەچێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بردنەوەی بەرامبەر ئێران تۆمار کرد. ‏

گۆڵەکانی ئینگلتەرا لە خولەکەکانی 35، 44، 45، 62، 71، 90 لەلایەن جوود بێلینگهام، بوکایۆ ساکا (دوو گۆڵ)، ڕەحیم ستێرلینگ، مارکۆس ڕاشفۆرد، جاک گریلیشەوە ‏تۆمارکران، گۆڵەکانی ئێران لە خولەکەکانی 65، 90 لەلایەن مەهدی تاریمی-یەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەستێرەکانی گاریس ساوسگەیت چوونە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی دووەم، لە هەمان کۆمەڵەدا هەڵبژاردەکانی ئەمریکا و وێڵز ئەمشەو کاتژمێر (10:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕوودەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بەلجیکا بە سێ گۆڵ ڕوسیای تێپەڕاند و پەیامی ئاڕاستەی گەورەکانی دیکە کرد

ئەمشەو، شەممە، هەڵبژاردەی بەلجیکا یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020ی بەرامبەر ڕوسیا ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد. لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی…
Total
0
Share