بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیکرد لە وەزیری پەروەردەی عێراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیکرد لە ئیبراھیم نامس جبوری، وەزیری پەروەردەی عێراق.

‌‎لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی هەوڵەکان بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەی پەروەردە و خوێندن کرا و چارەسەرکردنی کێشەکان و رەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ خوێندکاران و مامۆستایان وەک یەکێک لە سێکتەرە گرنگەکانی کۆمەڵگە جەختی لێکرایەوە.

‌‎لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە کێشەی خوێندن بە زمانی کوردی و راژەی مامۆستایان کرد لە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان و رایگەیاند، دەبێت کێشەکانی مامۆستایان چارەسەر بکرێن و خوێندن بە زمانی کوردی لە شاری کەرکوک بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.

داوامانکردووە، راژەی مامۆستایان بگوێزرێتەوە بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی عێراق و مافە یاساییەکانیان بەدەستبهێنن، کە ئەمەش یەکێک بووە لەو خاڵە گرنگانەی لە کارنامەی حکومەتی نوێ جێگیرکراوە و پرۆژەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە.

‌‎ بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، ئێمە لە خەمی بەرەوپێشچوونی ئەو کەرتە گرنگەی کۆمەڵگەین و دەبێت گرنگیی زیاتری پێبدرێت، کارەکانیشمان لە رابردوودا بۆ خزمەتی خوێندکاران و مامۆستایان دەرخەری ئەو راستییەن، لە کاتێکدا ئەرکی حکومەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانە ژینگەیەکی ئارام و لەبار بۆ خوێندکاران و مامۆستایان بڕەخسێنن و هەنگاو بە ئاڕاستەی بەرەوپێشچوونی پرۆسەکەدا بنێن.

‌‎لە بەرامبەردا ئیبراھیم نامس جبووری، وەزیری پەروەردەی عیراق ستایشی هەوڵەکانی سەرۆکی یەکێتی کرد لەبەرامبەر هەوڵەکانی بۆ خزمەتی پەروەردە و پرۆسەی فێرکردن و رایگەیاند، بەڵێن دەدەین بەدواداچوون بۆ کێشەکان بکەین و لیژنەیەکی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پێکبهێنین تاوەکو بتوانین خزمەتی خوێندن بە زمانی کوردی و مامۆستایان بکەین.

بابەتی پێشتر

داهاتی نەوتی عێراق لە 10 مانگدا گەیشتووەتە 100 ملیار دۆلار

بابەتی دواتر

قەتەر یەكەم هەوڵی دزەپێكردنی هۆشبەر لە دەستپێكی مۆندیالدا پوچەڵدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share