بلۆمبێرگ: لەمساڵدا سامانی زوكەربێرگ 44 ملیار دۆلار زیادیكردووە

سامانی مارك زوكەربێرگ-ی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای (میتا) لەمساڵدا بە بڕی 44 ملیار دۆلار زیادیكردووە، ئەمەش خێراترین گەشەی سەرمایەیە لەنێو ملیاردێرەكاندا، وەك ئەوەی ئاژانسی بلۆمبێرگ بڵاویكردەوە.

سەرمایەدارەكە لە ساڵی 2022دا كاری لەسەر بونیادنانی (میتاڤێرس) كرد “Metaverse- وشەیەكە لە هەردوو بەشی meta و Verse پێكهاتووە” ئەمەش بە ئامانجی باڵادەستی بەسەر بوارەكەدا.

بەپێی ئاژانسەكە، لە قۆناغێكدا، بەهۆی وەبەرهێنان لەو بوارەدا، سامانی زوكەربێرگ بە بڕی 100 ملیار دۆلار دابەزی.

دەشڵێت، كۆی سامانی زوكەربێرگ لە ئێستادا بە 89.9 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت، بەمەش چووەتە لیستی زۆرترین دەوڵەمەندەكانی جیهانەوە.

بەپێی پێنوێنیی Bloomberg Billionaires، زوكەربێرگ بەو سامانەیەوە ریزبەندی 12ی لەنێو زۆر دەوڵەمەندەكانی جیهان گرتووە، هەروەك لە پێگەی یەكەمی دەوڵەمەنداندایە لەڕووی زیادبوونی سامانەكەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە، بەدوایدا لە ریزبەندی دووەم مویت هینیسی برنارد ئارنۆ-ی سەرۆكی كۆمپانیای لوی ڤیتۆن بۆ جلوبەرگ دێت، سێیەم ریزبەندیش ئیلۆن مەسك-ی خاوەنكاری ئەمریكی گرتوویەتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخى ئارد زیاتر داده‌به‌زێت.. سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراکى هاوڵاتییان گه‌یشته‌ كۆگاكان

وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق ڕایگه‌یاند، مادده‌كانى سه‌به‌ته‌ى سێیەمی بەشەخۆراک بۆ هاوڵاتییان گه‌یشتووه‌ته‌ کۆگاکانی هەڵگرتنی خۆراک لەسه‌رجه‌م پارێزگاكاندا به‌ هەرێمی…
Total
0
Share