لە بازگەیەکی کەرکوک کەسێک بە 116 هەزار دۆلارەوە دەستگیرکرا

فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی کەسێکی لە یەکێک لە بازگەکان راگەیاند کە هەوڵی بەقاچاخبردنی 116هەزار دۆلاری دابوو.

فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “لە یەکێک لە بازگەکان تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە کە بڕی 116 هەزار و 337 دۆلاری پێبووە و بەنیاز بووە بە شێوەی قاچاخ بیگوازێتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تۆمەتبارەکە رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان و لێکۆڵینەوەی زیاتر لەگەڵی”.

بابەتی پێشتر

ڤینیسیۆس بڕیارێکی گرنگی دا

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەک عێراقی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share