ئەنجومەنی وەزیران دیدگا و ستراتیژی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتیی پەسەندكرد

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا دیدگا و ستراتیژی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتیی پەسەندكرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە، بریتی بوو لە خستنەڕووی دیدگا و ستراتیژی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی، سەبارەت بە ڕێكخستنەوەی وەزیفەی گشتیی كە لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتییەوە خرایەڕوو.

لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بە گرنگیی هەبوونی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتیی كرد، كە دامەزراوەیەكی زۆر پێویستە بۆ ڕێكخستنەوەی میلاكات و وەزیفەی گشتی و یەكێكیشە لە بڕگەكانی بەرنامەی كاری كابینەی نۆیەم بە ئاراستەی ئەنجامدانی چاكسازیی ئیداری، ڕێكخستنەوەی میلاكی گشتیی فەرمانبەران، سەرمووچە، پلەبەرزكردنەوە و پێداچوونەوە بە پەیكەری پێكهاتەی وەزارەتەكان و دامەزراوەكان، بە میكانیزمێكی زانستی و گونجاوتر بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی حكومەت لە‌ پرسی ڕێكخستنەوەی میلاكات و درێژەپێدانی ڕیفۆرمی ئیداری و ڕێكخستنی پلەبەندی ڕاژەی فەرمانبەران لە كەرتی گشتی بەپێی پێویستی و پسپۆڕییان و دیاریكردنی پلە و وەسفی وەزیفی فەرمانبەران لەناو دامەزراوەكانی حكومەت، پشتبەست بە میلاكاتی ئە‌لیكترۆنی، كە بڕیارە بە ئامانجی بەئەلیكترۆنیكردنی دۆسیەی فەرمانبەران و شەفافكردن و نەهێشتنی ناڕێكییە كارگێڕییەكان دروستبكرێت.

لە بڕگەی دووەمدا، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لە پێناو ڕێگاگرتن لە بەهەدەردانی موڵكی گشتیی،پێشنیازێكی وەزارەتەكەی خستەڕوو، سەبارەت بە هەمواركردنی شێوازی بەكرێدانی ناوچە پیشەسازییەكان، كە موڵكی گشتین. بە مەرجێك ڕەچاوی ئاسانكاریی پێویست بكرێت، بۆ برەودان بە پڕۆژە و چالاكییە پیسەشازییەكان و ڕێگانەدرێت بە كەسانێك كە خاوەنی هیچ پیشە و چالاكیەكی پیشەسازیی نین، بە شێوەیەكی ناڕەوا و سوود لە زەویی پڕۆژەكان وەربگرن و زیان بە بەرژەوەندی گشتی بگەیەنن و دوای خستنەڕووی چەندین تێبینی و راسپاردە ، ئەنجومەنی وەزیران، پێشنیارەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پێشنیاز و تێبینیانەی خرانەڕوو پەسەندكرد.

بابەتی پێشتر

سعودیە دەیەوێت لە فڕۆكەخانەكانیدا مەی بفرۆشێت

بابەتی دواتر

وادەی دەنگدان بە كابینەی نوێی حكومەتی عێراق دیاریكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەك لە سەرێكانی ڕویدا

ئۆتۆمبێلێك لە ناوەندی شاری سەرێكانی لە ڕۆژئاوای كوردستان تەقییەوە و ژمارەیەك برینداری لێكەوتەوە. ئاژانسەكان لەسەر زاری شایەتحاڵانەوە بڵاویانكردەوە،…
Total
0
Share