مەزڵوم عەبدی: لەگەڵ ئەمریکا دەمارێکی دیکەی داعشمان بڕی

ئەو شوێنەی سەرکردەکەی داعشی تێدا کوژرا

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” ڕایگەیاند، سوپاسی ئەمریکا دەکەن بۆ پشتیوانیی بەردەوامیان لە لێدانی سەرکردەکانی داعش و پێکەوە دەمارێکی دیکەی داعشیان بڕیوە.

مەزڵوم عەبدی لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاند، “کوشتنی ئەلقوڕەیشی ڕۆحی 121 شەهیدی ئەم دواییەی هێزە ئەمنییەکانی ڕۆژئاوا ئاسوودە دەکات، کە لە شەڕی بەندیخانەکەی حەسەکەدا شەهیدبوون”.

ئەوە لە کاتێکدایە جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا پێنتاگۆن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “هێزەکانی سوریای دیموکرات یارمەتیدەربوون بۆ ئەوەی ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەنجامبدەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی کەرکوک: تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون نەخۆشخانەی جێهێشت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی كەركوك، رایگەیاند، “تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون نەخۆشخانەی جێهێشت”. د. ئەرجان محەمەد، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک، رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە: نابێت لەپێناو بەرژەوەندیی چەند كەسێك پڕۆسەی چاكسازی لە هێزەكانی پێشمەرگە پەكبخرێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەی لەگەڵ لیوا روكن بەختیار ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەك لە…
Total
0
Share