ئومێد خۆشناو: کارنامەکەی فەرسەت سۆفی ئەمانەتە و تەواوی دەکەین

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەڵبژێردراوی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 8ی شوبات ڕایگەیاند کە خزمەتکار و فەرمانبەرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و دەڵێت، “ئەوەی بەدەستمەوەیە کارنامەی پارێزگاری کۆچکردوو فەرسەت سۆفییە و ئەمانەتە هەموو هەوڵێک دەدەین ئەو کارنامەیە تەواو بکەین”.

لە کۆنگریەکی ڕۆژنامەوانیدا لەدوای دەنگدان پێی وەک پارێزگاری نوێی هەولێر ڕایگەیاند، “هەموو هەوڵمان دەخەینەگەڕ تاوەکو خزمەتکاری سەرجەم خەڵکی هەولێر دەبین بە هەموو لایەن و پێکهاتەکانیانەوە، لە پلەی یەکەمدا خزمەتکاری ئەو کەسانە دەبین کە دەنگیان پێنەداوین دواتر خزمەتکاری دەنگدەرەکانمان دەبین”.

ئومێد خۆشناو وتیشی، “دڵنیایی دەدەینە خەڵکی هەولێر لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەینەوە و ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە ناوی پارێزگاری هەولێر بکەین بە خزمەتکاری هەولێر و دەمانەوێت خوا، خەڵک و خاک لێمان ڕازی بێت هەرکاتێک ڕەزامەندی ئەوانەمان بەدەستهێنا ئامانجەکەمان بەدیهێناوە”.

پارێزگاری هەڵبژێردراوی هەولێر ڕاشیگەیاند، “دڵنیاتان دەکەمەوە ئێرە پەرلەمانیكی بچوکی هەولێر دەبێت و پرۆسەی دەنگدانی ئەمڕۆ لەژێر چەتری دیموکراسی هەرێمی کوردستان بووە و پێی ڕازین”.

لەبارەی هەڵبژاردنییەوە وەک پارێزگاری نوێی هەولێر جەختیکردەوە، “من تا ئەمڕۆ و تاوەکو کاتێک سوێندی یاسایی دەخۆم کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکراوی سەرۆک بارزانیم بەڵام دوای سوێند خواردنی یاسایی ئەو قۆناغە کۆتایی دێت و دەبمە پارێزگار و خزمەتکاری سەرجەم خەڵکی سنوری پارێزگای هەولێر”.

ئومێد خۆشناو باسی لە پارێزگارەکانی پێشووتری هەولێر کرد و وتی، “ئەمڕۆ من وەک حەوتەمین پارێزگار هەڵبژێردرام و ئەمەی بەدەستمەوەیە کارنامەی کارەکانی پارێزگاری ئومێد خۆشناو باسی لە پارێزگارەکانی پێشوو کرد و وتی، ” لەدوای ڕاپەڕینەوە من حەوتەمین پارێزگاری هەولێرم و ئەوەی بەدەستمەوەیە کارمانەی پارێزگاری کۆچکردوو فەرسەت سۆفییە و ئەمانەتە وهەوڵدەدەین کارەکانی تەواو بکەین و کارنامەکەی جێبەجێ بکەین”.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا ئومێد خۆشناوی بە 42ەمین پارێزگاری هەولێر هەڵبژارد و لە کۆی 23 ئەندامی ئەنجومەنی ئامادەبوو توانی 18 دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن بەدەستبهێنێت، لەکاتێکدا دوو کاندیدی دیکە بۆ ئەو پۆستە هەبوون و هیچ دەنگێکیان بەدەست نەهێنا.

بابەتی پێشتر

لە مەدرید ڕێوی دەرەوەی یاریگا و لە ئەڵمانیا ڕێوی ناوچەی سزا !

بابەتی دواتر

ڕەوتی سەدر: ناکرێت بودجە بەبێ کورد تێپەڕێنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share