سعودیە دەیەوێت لە فڕۆكەخانەكانیدا مەی بفرۆشێت

حكومەتی سعودیە، فرۆشتنی خواردنەوە كحولییەكان لە فڕۆكەخانەكانی وڵاتەكەیدا تاوتوێدەكات.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی “ئەرابیەن بزنس”، كاربەدەستانی سعودیە تاوتوێی بڕیارێك دەكەن بۆ رێگەدان بە فرۆشتنی خواردنەوە كحولییەكان لە بازاڕە ئازادەكانی فڕۆكەخانەكانی سعودیەدا.

سەرەتا هەوڵدەدرێت مەی تەنها بەو گەشتیارانە بفرۆشرێت كە بە شێوەی ترانزێت فڕۆكەخانەكانی سعودیە بەكاردەهێنن و گەشتی نێودەوڵەتی دەكەن وەك رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە و دەڵێت، “تا ئێستا بڕیار لەو بارەیەوە نەدراوە و تەنها پرسەكە تاوتوێدەكرێت”.

پێشتر میدیای جیهانی بڵاویكردبووەوە، حكومەتی سعودیە دەیەوێت رێگەبدات بە فرۆشتنی خواردنەوەی كحولی لە ناوچە گەشتیارییەكانی سەر دەریا، لەوانە ئەو هاوینەهەوارانەی لە رۆخی دەریای سووردان و بەپێی پلانەكە، چەندین مەیفرۆشی دەكرێنەوە بۆ فرۆشتنی جۆرە جیاوازەكانی مەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی: لەلایەن سیناتۆرەکانەوە بانگهێشتی ئەمریکا کرام

فەرماندەی گشتیی هەسەدە بەرەسمی بانگهێشتی ئەمریکا کرا. جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هـ.ـەسـ.ـەدە لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن…
زیاتر ببینە

دەرعا.. بەهۆی بۆمبێكی چێندراوەوە كە لە پاكەتێكی شیرینیدا دانرابوو ژمارەیەك منداڵ بریندار بوون

سێ منداڵ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراوەوە كە لە پاكەتێكی شیرینیدا دانرابوو، برینداربوون. بەگوێرەی ئاژانسی سانای سوری، ئەمڕۆ شەممە…
زیاتر ببینە

ئیمانوێل ماکرۆن بۆ ئەحمەد شـ.ـەرع: پێویستە هێزەکانی هـ.ـەسەدە و حکومەتی دیمەشق یەکبخرێن

ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا ئەنجامدا و و جەختی لە پێویستیی ئاگربەستی…
Total
0
Share