کەشناسیی عێراق: سەرمایەکی ئەوروپی روو لە ناوچەکە دەکات

بارستە هەوایەکی سارد لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئەوروپاوە هاتووە روو لە عێراق دەکات و پلەی گەرمی لە نێوان سێ بۆ حەوت پلەی دیکە دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.

دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرما و دابەزینی پلەی گەرمییەی روو لە عێراق دەکات، ئەگەری بارانبارین لەناوچەکانی هەرێم و ناوچەکانی دیکەی عێراقیش دەبێت.

عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەکە باسی لەوەکردووە، ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری راستەوخۆی شەپۆلەکە بەهۆی ئەوەی پلەی گەرمی بەشێوەیکی بەرچاو دابەزین تۆمار دەکات، ناوچەکانی باشوور کەمتر پلەی گەرمییان دادەبەزێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەری هەورەبرووسکە و بارانبارین لەناوچەکانی باکوور ئەگەرێکی بەهێز دەبێت و خێرایی با زیاددەکات تا رادەی گەیشتنی بە 40 کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێرێکدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك ئەفسەری سەربازی بەهۆی بەشداریكردنیان لە بانگەشەی هەڵبژاردندا دەستبەسەركران

جێگری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، بە فەرمانی مستەفا كازمی ژمارەیەك ئەفسەری هێزە ئەمنییەكان دەستبەسەركراون بەهۆی ئەوەی بەشداریی…
Total
0
Share