توێژینەوەیەك نهێنییەك بۆ تەمەن درێژی ئاشكرادەكات

گرنگ نییە تەمەنت چەندە و ئەو ژەمە خێرایانە چەندن كە دەیانخۆیت، گرنگ ئەوەیە سیستمێكی خۆراكیی تەندروست پەیڕەوبكەیت و واز لە خواردنی خراپ بهێنیت كە زیان بە جەستەت دەگەیەنێت.

ئەمە پەیامی زانایانە ئەوانەی بەدواداچوونیان كردووە بۆ ئەوەی چۆن هەڵبژاردنمان بۆ ئەو خۆراكانەی دەیانخۆین كاریگەری لەسەر درێژیی تەمەن و مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكان دەبێت، وەك ئەوەی رۆژنامەی (واشنتن پۆست) بڵاویكردووەتەوە.

ئاشكرایانكردووە كە مرۆڤ دەتوانێت سوودی گەورەی تەندروستی بهێهێتەدی لە هەر قۆناغێكی تەمەندا بێت، ئەوەش تەنها بە دووركەوتنە لە خۆراكە دەستكرد و پیشەسازییەكان كە بڕێكی زۆر شەكر و خوێی نەگونجاویان بۆ جەستە و ئەودوای ماددە زیادكراوەكانی دیكە تیایە، بە خۆراكی بەسوود وەك سەوزە، میوە، چەرەسات، دانەوێڵە، ماسی، نیسك و پاقلە.

بەڵام بەپێی ئەو زانایانە، چەندێك ئەو هەنگاوە پێشتر بێت، ئەنجامەكەی باشتر دەبێت، بۆ نمونە رەچاوكردنی سیستمی خۆراكیی تەندروست لە سەردەمی گەنجیدا دەستكەوتی زیاتری دەبێت لەسەر ناوەندی تەمەنی پێشبینیكراو.

تەنانەت لە ناوەندی تەمەن یان دواتریشدا، هەنگاونان بەرەو خۆراكی تەندروست دەشێت ببێتەهۆی زیادبوونی ساڵانی تەمەنی مرۆڤ.

ئەوەی مایەی دڵخۆشییە لە توێژینەوەكەدا، بەتایبەت بۆ ئەوانەی ئیرادەیان بەرامبەر هەر هەنگاوێكی لەو جۆرە لاوازە، ئەوەیە كە گۆڕانكارییەكی سادەش ئەنجامی ئەرێنی هەیە، وەك زیادكردنی برێك چەرەسات بۆ ژەمی رۆژانە، یان كەمكردنەوەی خواردنی گۆشتی دەستكرد.

توێژینەوەكە لە گۆڤاری (New England Journal of Medicine) بڵاوكراوەتەوە، تیایدا زانایان چاودێریی دۆخی 74 هەزار حاڵەتیان كردووە كە تەمەنیان لەنێوان 30-75 ساڵدایە، بۆ ماوەی دوو دەیە.

توێژەران دەڵێن، ئەو كەسانەی زۆرترین خاڵیان لە پێنوێنییەكانی هەڵسەنگاندنەكەدا بەدەستهێناوە كەمتر رووبەڕووی مردن بوونەتەوە بە هەر هۆكارێك بووبێت لەماوەی توێژینەوەكەدا بە رێژەی 14%، بەراورد بەو كەسانەی لەسەر سیستمێكی خۆراكیی خراپ بوون.

بابەتی پێشتر

نرخی بەنزین 50 دیناری تر دادەبەزێت

بابەتی دواتر

ئامارێکی فەرمی: بەکاربردنی ئاو لە عێراق سێ هێندەی سەرجەم وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share