لە منداڵدانی ڤاکسینی کۆرۆناوە چارەسەری شێرپەنجە دروستدەکرێت

 

زانایان لێکۆڵینەوە لە بازدانێک دەکەن لەو ڤاکسینەی کۆمپانیای فایزەر- بایۆنتێک دروستیکردووە دژی کۆرۆنا، بەمەبەستی بەرهەمهێنانی ڤاکسین دژی شێرپەنجەی پەنکریاس بە هەمان تەکنیک،

زانایان هەماهەنگییان کردووە لەگەڵ بەشێک لە زانایانی نیویۆرک بۆ پەرەپێدانی ڤاکسینەکەی کۆمپانیای فایزەر وەک ڤاکسینێک دژی شێرپەنجەی پەنکریاس.

بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئەنجامی تاقیکردنەوە سەرەتاییەکانی ڤاکسینەکە ئاشکرابکرێت، لە کۆنگرەی ساڵانەی کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ زانستی وەرەمەکان.

زانایان هیوادارن کە ئەو ئەزموونە سەرەتای سەردەمێکی نوێبێت بۆ پەرەپێدانی چارەسەری جۆرەکانی دیکەی شێرپەنجە کە چارەسەرکردنیان قورسە هاوشێوەی شێرپەنجەی پەنکریاس.

تاقیکردنەوەکە 20 تووشبووی شێرپەنجەی پەنکریاس بەشدارییان تێداکردووە، کە زۆرینەی جۆرەکانی شێرپەنجەی گرتووەتەوە.

ڤاکسینە نوێکە mRNAی وەرەمە شێرپەنجەییەکەی تێدا بەکارهاتووە، بۆ ئەوەی خانەکانی جەستە زانیارییان لەبارەی وەرەمەکەوە پێبگات بۆ دروستکردنی بەرگری دژی وەرەمەکە، ئەوەش هەمان ئەو تەکنیکەیە کە کۆمپانیای فایزەر لە دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنادا بەکاریهێنا.

بەپێی تاقیکردنەوەکە، دوای وەرگرتنی چارەسەرەکە خانەکانی جەستە دەزانن ئەو تەنە نامۆیەی هاتووەتە جەستەوە چ جۆرە زنجیرە و کۆدێکە، بەوەش خانە Tیەکانی جەستە ئاگادار دەکاتەوە بۆ گەڕان بەدوای تەنە نامۆکان و کوشتنیان.

16 لەو تووشبووانەی لە تاقیکردنەوەکەدا بەشدارییان کردووە، یەکەم ژەمی ڤاکسینەکەیان دوای نۆ هەفتە لە یەکەم نەشتەرگەری پێدراوە، ئەنجامەکەی دەریخستووە زیاتر لە نیوەیان وەڵامدانەوەی زۆر باشییان هەبووە بۆی.

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی مارسیلۆ دوای ماڵئاوایی كردنی لە ڕیاڵ مەدرید

بابەتی دواتر

ئیسرائیل بۆ هاوڵاتییەكانی: بە پەلە توركیا بەجێبهێڵن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share