چین یەكێك لە پێشكەوتوترین ئۆتۆمبێلەكانی جیهان نمایشدەكات

ئۆتۆمبێلە نوێیەكەی چین

كۆمپانیای Nioی چینی بەمدواییە پەردەی لەسەر نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی لە جۆری ET7 لادا كە بەجۆرێك پەرەیپێدراوە گەیشتووە بەوەی بە یەكێك لە پێشكەوتوترین ئۆتۆمبێلەكان لەڕووی تەكنیكییەوە دابنرێت.

ئۆتۆمبێلەكە هەیكەلێكی گونجاوی هەیە كە بەپێی نوێترین پێوەرەكانی دینامیكی هەوا بونیادنراوە، هەروەها بۆ سەرنشینان دۆخێكی ئارام و گونجاو لەكاتی گواستنەوەدا دابینكراوە بەهۆی ئەو ڕوبەرە زۆرەی جام كە هەر چوار لای ئۆتۆمبێلەكە و سەقفەكەشی گرتووەتەوە.

ئەوەی زۆرتر سەرنجڕاكێشە تەكنیكە پێشكەوتووەكەیەتی كە خاوەنەكەی دەتوانێت لەدوورە و لەڕێی مۆبایل و ئامێرە زیرەكەكانەوە كۆنتڕۆڵی بكات، بە مۆبایل دەتوانرێت فەرمان بە ئۆتۆمبێلەكە بكرێت بۆ وەستان لە گەراج یان جوڵان بەرەو خاوەنەكەی لەكاتێكدا ئەگەر لە شوێنێكی دیاریكراو ڕاگیرابێت.


لە ناویشەوە نوێترین ئامێری مۆڵتیمیدای بۆ دانراوە، لەڕێی هاریكارێكی ئەلیكترۆنی نایابیشەوە كە شاشەیەكی گونجاوی هەیە دەتوانیت كۆنتڕۆڵی زۆرێك لە تەكنیكی لێخوڕین و ژمارەیەك لە سیستمەكانی ئۆتۆمبێلەكە بكەیت بە دەنگ، سەرەڕای سیستمێكی پێشكەوتووی دەنگ كە بە تەواوی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكەدا دابەشبووە لەڕێی زیاتر لە 30 بڵندگۆی دەنگییەوە.

هاوكات سیستمێكی گونجاوی ڕوناكی ناوخۆیی هەیە كە دەتوانرێت بەپێی كاتەكانی ڕۆژ گۆڕانكاری تیابكرێت، شاشەیەكی گەورەی تەچ لە ناوەڕاستی داشبۆردەكەیدایە هاوشێوەی ئەوەی لە ئۆتۆمبێلەكانی تێسلا-دایە، جگە لە شاشەیەكی دیكە لە بەردەم شۆفێردا كە وەك تابلۆی ژمێرە ئەلیكترۆنییەكان كاردەكات.

بابەتی پێشتر

سەرۆكایەتییەكانی عێراق جەخت لەسەر هەڵبژاردنی دوور لە ساختەكاری دەكەنەوە

بابەتی دواتر

تا ساڵی 2100 گەرمای شارەكان چوار پلە بەرزدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چارلی چاپڵن لە پاكستان

گەنجێكی پاكستانی، لەڕێگەی لاساییكردنەوەی چارلی چاپڵنەوە، دەیەوێت خەڵكی ناوچەكەی دڵخۆشبكات و بژێویی ژیانی دەستەبەر بكات. عوسمان خان، تەمەنی…
Total
0
Share