گەنجێك بەهۆی تەقینی تایەوە گیانیلەدەستدا

لە ناوچەی پیشەسازیی کەلار کوڕێکی تەمەن 21 ساڵان تایەی پێدا تەقی و گیانیلەدەستدا.

د. رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە قەزای کەلار، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ناوچەی پیشەسازیی کەلار، کوڕێک کە شاگردی یەکێک لە دوکانەکان بووە، لەکاتی گۆڕینی تایەی ئۆتۆمبێلێکی  گەورەدا برینداربووە بەهۆی ئەوەی تایەکە تەقیوە.

وتیشی، بەهۆی سەخستیی برینەکەیەوە لەکاتی گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

بەپێی وتەی د. رزگار لەتیف، کوڕەکە لەدایکبووی ساڵی 2003یە و دانیشتووی کەلاری کۆنە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە زانكۆكان رۆڵی زیاتر ببینن لە گەشەپێدانی هەرێم و لەگەڵ پێویستی بازاردا زیاتر خۆیان بگونجێنن

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە وەفدێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانكۆكانی ئوردن بە سەرۆكایەتیی دكتۆر مەئمون…
Total
0
Share